Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

رۆژی سێشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایک گەچێرۆ، راوێژکاری باڵای سەربازی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد.
 
شاندەکە پێکهاتبوون لە تۆنی سینۆت، راوێژکاری وەزارەتی بەرگری و مێجەر ترۆسلۆ، پاشکۆی سەربازی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەیەکدا، تاوتوێی هاوکارییە داراییەکان و رێکارەکانی  جێبەجێکردنی بوودجەی چوارساڵەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە دابینکردن و دەستنیشان کردنی سەرچاوەی دارایی و بوودجەی ئەو هێزانە کرا، کە دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا بەردەوامی هەیە، ئەمەش لەبەر گرنگی بواری دارایی، کە لایەنێکی سەرەکی ئەو پرۆسەیەیە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان بە هاوکاری و هەماهەنگی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەو بارەیەوە هەنگاوێکی باشی ناوە و دەرئەنجامەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە.