Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

رۆژی چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن نەجمەین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ لاوری کرد .

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی نێوان جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان و شاندی هێزەکانی هاوپەیمانان گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چەمکی ئۆپراسیۆن و مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە.

لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا پلان و هەنگاوەکانی ئەنجامدانی مەشق کە لەچوارچێوەی پلانی ساڵانەدا بەرنامەی بۆ دانرا بوو گفتوگۆی لەبارەوە کرا و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان کردەوە کە هاوکار و هەمانگی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبن.

جێگری سەرۆکی ئەرکان هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانانی بەرزنرخاند و داوای کرد بۆ ساڵانی داهاتووش لە مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە و هەنگاوە هاوبەشەکان بۆ دروستکردنی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی بەردەوام بن.