جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد
ڕۆژی سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، باس لە پەیوەندییەکانی و وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرا، و دووپات لە هەماهەنگی نێوانیان کرایەوە.
هەر لەدیدارەکەدا تیشکخرایە سەر هەنگاوەگانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕووی چاکسازی و پڕۆسەکانی مەشق و ڕاهێنان، هاوکات ئاماژە بە بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەتایبەتی هاوکارییەکانی تیمی ڕاوێژکارانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرا.