Skip to the content

خولی پێگەیاندنی مامۆستایانی مەشقی پزیشکی کۆتای هات

ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن بەختیار محمد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، و مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی(٧٠)ی پێشمەرگە، و کۆڵۆنێڵ دیرک بۆلینگەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، و عمید یاسین بەڕێوەبەری بنکەی مەشقی سلێمانی، لە مەراسیمێکدا خولی پێگەیاندنی مامۆستایانی مەشقی پزیشکی لە بنکەی مەشقی تەندروستی سەربازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە خولەکەدا، ژمارەیەک پێشمەرگەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی بەشداربوون و بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، و ئامانج لەم خولە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی پێشمەرگە و ئاشناکردنی بەشداربووانە بە زانستی پزیشکی سەربازی.