Skip to the content

خولێکی مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەکۆتا هات

رۆژی پێنجشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، بەئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوبەری میرەی گشتی و مێجەر دینیز، ڕاوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان و لۆریس، بەرپرسی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، ڕاهێنەران و مامۆستایانی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتوم، مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولی تەقەمەنی بۆ لیوای ١٤ی پیادەی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

لەم خولەدا ژمارەیەک پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەی پڕاکتیکی لەلایەن شارەزایان و ڕاهێنەرانی بە ئەزموونی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆری تەقەمەنییەکان و شێوازی بەکارهێنانیان بە شێوەیەکی دروستی سەربازی پێکرا