Skip to the content

سیمینارێکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو

رۆژی یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بارەگای لیوای ۱۰ی پیادە، سمینارێک لەبارەی مەترسیەکان و بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە، لەلایەن عەقید دڵشاد، بەرپرسی بەشی هۆشیاری نیشتمانی فرقەی ١ی پیادە بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی هۆشیاری لیوای ۱۰ی پیادەوە پێشکەش کرا.

لە سیمینارەکەدا ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگەی بارەگای لیوا و هەرسێ فەوجەکە ئامادەبوون، تیایدا مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر روونکرایەوە و شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوە و رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ماددەکە خرایەڕوو.