Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

رۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا کە  بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لەکونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و برگەکانی ئەو پرۆسەیە کرا. هاوکات تیشک خرایە سەر  بەرنامەو پلانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگە و هەردوولا دووپاتیان لە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە. 

بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هاوپەیمانان، تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون و هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر سوود وەرگرتن لە ئەزموون و توانای سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی و گواستنەوەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.