Skip to the content

شاندێکی سەربازی ئەمریکا سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد

رۆژی سێشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، شاندێکی سەربازی سوپای ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە تیمی گەیاندن و سیستەمی زانیاری لە فەرماندەیی گەیاندنی سوپا و تیمی سەرچاوە مڕۆییەکان لە سوپای ئەمریکا، لەڕێگەی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەکنەلۆجیا و زانیاری وەزارەتی پێشمەرگەییان کرد.
 
شاندەکە لەلایەن عەمید بەختیار خوداداد، بەڕێوەبەر بەڕێوبەرایەتی و کەمال نەجمەدین پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارێکدا، تاوتوێی بەدواداچوون بۆ کارەکانی پرۆژەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مڕۆییەکان(HRMS) لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا، هاوکات تیشکخراییە سەر  بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی تایبەت بە کاروبارەکانی پرۆگرامی سەرچاوە مڕۆییەکان و سیستەمی زانیاری لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، جەخت لەسەر پێشخستنی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیا و زانیاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرایەوە و شاندی سەربازی ئەمریکا پاڵپشتی و هاوکاری خۆییان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی زیاتری ئەم بەشەی وەزارەت و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیشیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.