Skip to the content

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١ پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایک گەچێرۆ کرد

رۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فەریق سیھاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایک گەچێرۆ، ڕاوێژکاری سەربازی باڵا لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.

شاندەکە پێکهاتبوون لە تۆنی سینۆت، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری و مێجەر تروسلۆ، پاشکۆی سەربازی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.

لە دیدارێکدا تاوتوێی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان سوپای ئەمریکا و هێزەکانی پێشمەرگە کرا و هەردوولا بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست زانی.