Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، فەریق سیھاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دێڤیت، بەرپرسی راوێژکارانی ھاوپەیمانان لە کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا تاوتوێی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کرا و بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست زانرا.