Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک سێ خولی جۆراوجۆر بە کۆتا هات

رۆژی پێنجشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولەکانی قەناس، شەڕی ناو شار، تەبابە، کۆتایی هات.

خولەکان لە چوارچێوەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

لە خولی قەناسدا ٢٠ پێشمەرگە و لە خولی شەڕی ناوشار و لە خولی تەبابە ٥٠ پێشمەرگەی لیوای ١٢ی پیادە بەشدار بوون.

لە هەرسێ خولەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانان مەشق و راهێنانیان پێکرا.