لە فیرقەی دووی پیادە خولێکی گەیاندن بە کۆتا هات
رۆژی سێشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بارەگای فیرقەی دووی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە ئامادەبوونی عەمید عیماد، جێگری فەرماندەی فیرقە، خولی کارپێکردنی ئامێرەکانی گەیاندنی سەربازی بۆ لیواکانی ٢٨ و ٣٠ی پیادە کۆتایی پێهات.
خولەکەدا ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو و تیایدا بەشداربووان مەشق و راهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی گەیاندنی سەربازی پێکراو، دواتر بڕوانامەی بەشداربوونیان پێبەخشرا.