Skip to the content

لە لیوای٢٢ی پیادە سیمیناری یاسای مرۆییی نێونەتەوەیی بەڕێوە چوو

ڕۆژی ٩ ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لە بارەگای لیوای ٢٢ـی پیادە لە چەمچەماڵ، کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور (ICRC) لە عێراق، سیمینارێکی بۆ ژمارەیەک ئەفسەری لیوای ٢٢ی پیادە بەڕێوە برد.

سیمینارەکە لەبارەی یاسای مرۆییی نێونەتەوەیی بوو، تیایدا یاساکانی ناکۆکییە چەکدارییەکان ڕوون کرانەوە، کە پێویستە لە کاتی ڕوودانی شەڕ و ململانێ چەکدارییەکان لە نێوان دوو وڵاتدا ڕەچاو بکرێن، بۆ پارێزگاریکردن لە خەڵکی سڤیل، برینداری جەنگ، جەنگاوەری نەخۆش، دیلەکانی جەنگ، بە ڕەچاوکردنی پێداویستییە تایبەتییەکانیان.

کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی و بێلایەن و سەربەخۆیە، پارێزگاری لە ژیانی لێقەوماوانی ناکۆکییە چەکدارییەکان و توندوتیژییەکان لە جیهاندا دەکات.