Skip to the content

مەشق و ڕاهێنان بە لیواکانی ١٥ و ١٦ ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا

ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، بەئامادەبوونی عقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و مێجەر دینیز، ڕاوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان، و لۆریس بەرپرسی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، ڕاهێنەران و مامۆستایانی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتوم، مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولی چەکی(M16،M14) بۆ لیواکانی (١٦٫١٥)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

لەم خولانەدا ژمارەیەک پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەی پڕاکتیکی لەلایەن شارەزایان و ڕاهێنەرانی بەئەزموونی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆری چەکەکان و شێوازی بەکارهێنانیان بە شێوەیەکی دروستی سەربازی پێکرا.