Skip to the content

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەهاوکاری زانکۆی دهۆک بەرنامەیەک بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زمان دادەڕێژێت

پاڵپشت بە فەرمانی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی لیواکانی پیادە و لە چوارچێوەی بەرنامەیەک بۆ پەرەپێدان بە توانا و ئاستی زمانی ئینگلیزی ئەفسەرو کارمەندانی لیواو یەکەکانی ئەو سنوورە، بۆ ئەوەی توانای بەشداریان هەبێت لە خولە نێودەوڵەتییەکانی تەرخانکراو بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

وەک قۆناغی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک و بەپاڵپشتی و هەماهەنگی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی سپیرت ئۆفی ئەمریکی، بەرنامەیەکی تایبەتییان دەبێت بۆ بەشداریکردنی ئەفسەرو کارمەندانی لیواکانی (١٩٫١٢٫٨٫٧،٤) پیادە و هێزەکانی پشتیوانی یەک و بۆ ئەو مەبەستەش لیوا ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق، بەرێوەبەری چاکسازی وتیمێکی بەرێوەبەرایەتییەکە چەند کۆبونەوەیەکیان لە ماوەی پێشوو لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک ئەنجامدا.
بریار وایە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و ڕێکخراوی سپیرت ئۆف ئەمریکی، خولێک بۆ ۳٠ ئەفسەر وکارمەندی ئەو لیوایانەی ئاماژەیان بۆ کراوە ئەنجامبدات لە زانکۆی دهۆک ، خولەکە تایبەت دەبێت بە زمانی ئینگلیزی و ماوەی چوار مانگ دەخایێنێت.

ئەمە هەنگاوی یەکەمە کە لە دهۆک ئەنجام دەدرێت ولە داهاتوودا پێشمەرگەکانی لیواکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و سۆران و رانیە وگەرمیان سوودمەند دەبن لەم بەرنامەو پرۆگرامانە.