Skip to the content

پرۆژەی پەروەردەی لەشکری پیشەیی تاوتوێکرا

رۆژی چوارشەممە ۱۱ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲۳، لیوای نەبەز سلاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم و کۆڵۆنێڵ بارت، ڕاوێژکارانی سەربازی بەریتانیا و هۆڵەندا و شاندێکی یاوەرییان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەکۆبوونەوەیەکدا، بەرێوبەری چاکسازی دەست پێکردنی پرۆژەی پەروەردەی لەشکری پیشەیی راگەیاند و جەختی لە گرنگی ئەم پرۆژەیە کردەوە و بە بڕبڕەی پێشکەوتنی لەشکرەکانی جیهان زانی.

لە کۆبونەوەکەدا، تیمی پرۆژەکە پوختەیەکی کارەکانی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد و شاندی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان گفتوگۆیەکی تێروتەسەڵ و پێویستیان لەگەڵ تیمی پرۆژەکە کرد و ئامادەیی وڵاتەکانیان نیشان دا بۆ دابینکردنی ڕاوێژکار و پشتیوانی پێویست بۆ سەرخستنی کارەکانی پرۆژەی پەروەردەی لەشکری پیشەیی.