Skip to the content

پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان دژ بە تیرۆریستان بەڕێوە برد

ڕۆژی ١٥ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، بەپێی بەرنامە و پلانێکی هاوبەشی سەربازی، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی ئاسایشی ناوچەکە، لە سنووری میحوەری چوار، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان بەرپا کرد.

ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر ٥ـی بەیانی دەستی پێ کرد، تیایدا سنووری ناوچەی گوندەکانی دەرمانئاوای سەروو، دەرمانئاوای خواروو، عەلی بەیان، قەرەسالم وسەربیر کێوماڵ کران.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، فەوجی۱، فەوجی۲، فەوجی۳ـی لیوای ١١ی پیادە بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای ۳۱ ـی سوپای عێراق و فەوجی ۱، فەوجی ۲ـی پیادەی بنکەی هاوبەشی کەرکووک و ئاسایشی قەرەناو بەشدار بوون.

ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر ١٢:٣٠ ـی نیوەڕۆ کۆتایی هات؛ تەواوی ناوچەی دیاریکراو لە ئۆپەراسیۆنەکە کێوماڵ کران.