Skip to the content

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت بریندارانی شەری چیای قەرەچووغی بەسەرکردەوە

رۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا بەشدار عەبدوڵا، ڕاوێژکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە یاوەری لیوا روکن یوسف مامک، بەڕێوبەری بنکەی ئۆپەڕاسیۆنەکانی وەزارەت و عەمید عاسف سبری، بەڕێوبەری کارمەندانی وەزارەت، سەردانی بریندارانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە نەخۆشخانە کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا ڕاوێژکاری وەزارەت، بە نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەرکان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بریندارانی شەڕەکەی ڕۆژی ڕابردووی چیای قەرەچوغی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی بریندارانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ خواستن.
 
هاوکات ئامادەیی وەزارەتیشی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک لە پێناو باشترکردنی دۆخی برینداران و چارەسەرکردنیان بە پێی پێویست.