Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە

بەداخەوە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، "پابەندبوونمان بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ڕیشەیی و بەردەوام، کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدی بهێنێت."
لە هەمان کاتدا، پشتیوانی بۆ ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان "بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە ڕووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە" دەکەینەوە.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە