Skip to the content

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

تۆڕی میدیایی روداو، هەواڵێکی نادروستی بڵاو کردۆتەوە، کە گوایە ٨٢ پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لەمبارەوە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک رایدەگەیەنێت تەنیا ١٩ پێشمەرگە باری تەندروستیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و ئەوانیش دەستبەجێ ١٣ پێشمەرگە چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، تەنیا ٦ پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و بە زووترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە تۆڕی میدیایی روداو چەندەمین جارە هەواڵی نادروست و نابەرپرسانە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە.

لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین، کە هەر هەواڵ و زانیارییەک لە راگەیاندنی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە دەرنەچێت، دوورە لە راستییەوە و فەرمی نییە، ئاگاداری تۆڕی میدیایی روداویش دەکەینەوە، کە بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکاندا بکەن و رەچاوی پاراستنی ئاسایشی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا بکەن.