تیمێکی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان سەردانی بنکەی ئەسنادی سلێمانیان کرد
رۆژی یەکشەممە ١٠ ئەیلولی ٢٠٢٣، تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەیاوەری لیوا رەفعت عومەر، بەڕێوبەری میرەی گشتی سەربازی و عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرە و تیمێکی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا و بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان سەردانی بنکەی ئەسنادیان لە سلێمانی کرد و لەلایەن عەقید صبار ، فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە دڵنیابوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانی بنکەی ئەسنادی سلێمانی کە بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەماوەی رابردوودا بۆ پاڵپشتیکردن و ڕێکخستنی زیاتری کاروبارەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دامەزراوە.