Skip to the content

تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان سەردانی بنکەی ئەسنادی دهۆکی کرد

ڕۆژی ٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، تیمێکی ڕاوێژکارانی  هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە یاوەریی لیوا رەفعەت عومەر، بەڕێوبەری میرەی گشتیی سەربازی و عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرە و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا و نوێنەری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بنکەی ئەسنادی لە دهۆک کرد و لەلایەن عەمید ئەیاد حوسێن، فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێ کرا.

ئامانجی سەردانەکە دڵنیابوون بوو لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانی بنکەی ئەسنادی دهۆک کە بە پێی فەرمانێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە ماوەی ڕابردوو دامەزراوە.

شایانی باسە وەزارەتی پێشمەرگە لە کارنامەی ستراتیژیی وەزارەت و بۆ پشتیوانی و پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی پێویستدا، بڕیاری دروستکردنی دوو بنکەی ئەسنادی دەر کرد، ئەرک و کارەکانی یەکێک لە بنکەکانیش دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک و دەشتی نەینەوا.