جێگری بەڕێوبەرایەتیی ئیدارەی ئەفسەران ئاڵوگۆر کرا
لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی کە لە ناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێن، ڕۆژی ٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی لیوا بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا سەعید عومەر مستەفا، بەڕێوبەری ئیدارەی ئەفسەران و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەت، لە مەراسیمێکدا جێگری بەڕێوبەرایەتیی ئیدارەی ئەفسەران ئاڵوگۆڕ کرا.
لەو مەراسیمەدا، موقەدەم ڕوکن بژار عەبدولخالق، لە شوێنی عەقید محەمەد سەعید عەبدوڵڵا،وەک جێگری بەڕێوبەرایەتیی ئیدارەی ئەفسەران دەستبەکار بوو، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوو بۆ خواست، هاوکات ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی وەک جێگری بەڕێوبەرایەتی ئیدارەی ئەفسەران لە موقەدەم ڕوکن بژار عەبدولخالق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیارییەتیی تازە بۆ خواست، لەپێناو پێشخستن و خزمەتکردنی زیاتر لە ڕاییکردنی ئیشوکارەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.