سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژی ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣, فەریق روکن عیسا عوزێر, سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ،لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیس، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریکرد.
لە دیدارەکەدا، کە عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لە هەرێم خرانە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
پرسی چاكسازی لهوهزارهتی کاروباری پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پڕۆسهیه و هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه بهشێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون و ههردوولا بهگرنگییهوه لهو پڕۆسهیان رووانی.
لەکۆتایی دیدارەکەدا، دووپات لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و تیمی سەربازی هۆڵەندا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە.
سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو و ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا لە هاوکاری و هەماهەنگی کردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا.