Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان چەند یەکەیەکی سەربازی لە سنوری سلێمانی بەسەرکردەوە

رۆژی یەکشەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە یاوەری لیوا روکن نەجمەدین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، سەردانێکی مەیدانی بۆ دەڤەری سلێمانی و چەمچەماڵ ئەنجام دا، تیایدا فیرقەی ٢ی پیادە، لیوای ٦ی پیادە، لیوای ٢٢ی پیادە و بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوکی بەسەرکردەوە.

ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان و شاندی یاوەری، بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون بوو لە بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان و پێداویستی و گرفتەکانی ئەو یەکە سەربازییانە و تێیدا سەرۆکی ئەرکان گوێی بۆ داواکاری و پێویستییەکانی یەکەکان گرت و بەڵێنی دابینکردنی پێداویستیەکان و پڕ کردنەوەی کەموکوڕییەکانی پێدان.