لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە دوو خول هات
لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، ڕێوڕەسمی کۆتاییی خولی تەبابە و خولی شەڕی ناوشار بەڕێوە چوو.
لە هەردووک خولەکەدا، ٥٠ پێشمەرگەی لیوای ٨ی پیادە بەشدار بوون، ماوەی ١١ ڕۆژی خایاند و تیایدا بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانەکانیان ئەنجام دا.