لە لیوای ٥ی پیادە خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی کۆتایی هات
ڕۆژی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە لیوای ٥ی پیادە خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی کۆتایی هات، کە لە لایەن بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی لیوای ٥ی پیادە بۆ پێشمەرگەکانی بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیواکە کرابووەوە.
لە خولەکەدا ٢٥ کارمەند و پێشمەرگەی بارەگای لیوا و فەوجەکان بەشدار بوون، تیایدا بەشداربووان بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان پێ کرا، لە کۆتاییی خولەکەدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.