لە میرەی گشتی چەند خولێکی جۆراوجۆر بەکۆتا هات
![](/media/22496/951164c3-c83f-41d7-aa1e-4e8299eac156.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133404504870000000)
ڕۆژی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی عقید فرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی، و مێجەر دینیز ڕاوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، و لۆریس بەرپڕسی بەشی مەشق لەکۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، لەمیرەی گشتی ڕێوڕەسمی کۆتایی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی لۆجستی و خولی کوگاکردن و خولی فیتەری بزوێنەری دیزڵ بەڕێوەچوو.
لەم خولانەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی لیواکانی (١٦٫١١٫١)ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە کە بۆماوەی سێ هەفتە بە پراکتیکی و بەشێوەیەکی زانستی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر تەکنیکی چاککردنەوەو و شێوازی هەڵگرتن و کۆگاکردنی دروستی کەل وپەلە یەدەگەکان و پاراستنیان لە هەر جۆرە شێواوی و تێکچونێک پێکرا.