وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا پشتیوانی و هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە
ڕۆژی ۱۹ـی ئەیلوولی ۲٠۲۳، کونسوڵگەریی گشتی شانشینی هۆڵەندا، لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتەکەی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڤیدیۆکۆنفرانسێکی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ڕێک خست.
لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا، کە بۆ لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیس، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ڕێک خرابوو، تیایدا لیوا روکن ئیبراهیم زەنگەنە، ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، جێگری بەڕێوەبەری چاکسازی، جێگری بەڕێوەبەری ئەشغالی سەربازی، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و نوێنەری بودجە و بەرنامەکان و ژمێریاریی سەربازی و ستافێکی تیمی پرۆژەکان و بەشەکانی چاکسازی ئامادەی بوون، بابەتی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا خرایە بەر باس و ژمارەیەک خول و ڕاهێنان لە لایەن بەرێوەبەرایەتیی چاکسازییەوە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ستافی وەزارەتی پێشمەرگە و بەهێزکردن و پرۆفیشناڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە پێشنیار کرا."
لە کۆتاییی ڤیدیۆکۆنفرانسەکەدا، وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئامادەییی خۆیان بۆ پاڵپشتی و بەهێزکردنی وەزارەتی پێشمەرگە پێشان دا، هاوکات چۆنییەتیی هەماهەنگیی زانکۆکانی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی گەنگەشە کرا، بڕیاریش وایە لە ماوەی داهاتوودا لە ڕێگای ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی، پلانێک بۆ هاوکاریکردنی زانکۆکانی هۆڵەندا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ڕێک بخرێت و بخرێتە بەردەستی وەزارەتی پێشمەرگە."