کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بوودجەی وەزارەتی کرد
رۆژی سێشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە، لیوا توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، لیوای ئەندازیار نەبەز سەڵاح، بەڕێوەبەری چاکسازی، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بوودجەی وەزارەت بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە پرسی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا، لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە، بۆ ئەمەش ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە تیشکی خستە سەر گرنگی بوودجەی چوار ساڵی وەزارەت و هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی موچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە خاڵێکی پڕ بایەخ وەسفکرد.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە رایگەیاند:''بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پەسند کراوە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا چەند سەرنج و پێشنیارێک لەپێناو چۆنیەتی باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی وەزارەت و جێبەجێ کردنی یاسا و رێنماییەکان خرایەڕوو و گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا.''
لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا، هەنگاوەکانی وەزارەت بە گرنگ و پێویست زانرا بۆ بەردەوامیدان بە پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و کارکردن بۆ بە سەردەمیکردنی کاروبارەکانی وەزارەت.