Skip to the content

ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریی خولی پێشکەوتووی فەرماندەییان کرد

ڕۆژی ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەشدارییان لە خولی پێشکەوتووی فەرماندەیی کرد کە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی ئەکادیمیای بەرگریی شانشینی یەکگرتوو لە هەولێر ڕێکی خستبوو.

خولی پێشکەوتووی فەرماندەیی (SLDP)، کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر بە هاوکاریی پەیمانگای بەرگریی شانشینی یەکگرتوو بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکی خستبوو، کە بۆ ماوەی (٦) ڕۆژ بەردەوامیی دەبێت و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بابەت و بەرنامەی ستراتیژی و دەستپاکی و چۆنیەتیی بەرپاکردنی شەفافییەت و نەهێشتنی گەندەڵی لەم خولەدا بۆ بەشداربووان باس کرا.

ئەم خولە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوامیی دەبێت و چەندین بابەتی جۆراوجۆر و پەیوەندیدار بە پلانی ستراتیژی و بابەتی هەمەجۆر بۆ بەشداربووان دەخرێتە بەر باس.