بە بەشداری پێشمەرگە چالاکی وەرزشی ئاسمانی نێوودەوڵەتی فەرەنسا بە کۆتا هات
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بە بەشداری شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی بە چالاکی وەرزشی ئاسمانی نێودەوڵەتی هات کە لە وڵاتی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
لەو چالاکیە وەرزشیەی کە وڵاتی فەرەنسا سەرپەرشتی دەکرد، گروپی پێشمەرگە هەڵۆکان بەشداریێکی بەرچاویان لەنمایشی پەڕەشوتەوانی هەبوو کە بەناوی كوردستانەوە بەشداربوون، لە ڕۆژانی نمایش کە لە ١٩ی ئەیلول دەستی پێکرد تاکو ٢٤ی مانگ بەردەوامی هەبوو.
شایانی باسە هاوشانی سەرجەم پەڕەشوتوانانی بەشدار بوی جیهان نمایشی پێشمەرگە هەڵۆکانی کوردستان بووە جێگای سەرنجی بەشداربووان، تیمی پەڕەشوتەوانانی کوردستان بە چەند نمایشێک سەرنجی ئامادەبووان و بەشداربووانی چالاکیەکەی بۆ لای خۆیان ڕاکێشابوو، لە لایەن خۆیانەوە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی چالاکیەکە خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی پێشمەرگە دەربڕی و هیوایان خواست لە داهاتوودا پێشمەرگە بە شێوەیەکی فراوانتر بوونیان هەبێت لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکان.
شایانی باسە ئەم. ڤیستیڤاڵە جیهانیە نزیكەی ١٧٠ وڵات و هەرێمەكان وەك پەڕەشوتەوان بەشداربوون و ٥٠هەزار كەس وەك بینەر و سەردانی ڤیستیڤاڵەكەیان كردووە.