بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی راگەیاند
ڕۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣ فەریق روکن عیسا عوزێر ، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریکرد.
له سەرەتای دیداری نیوانیان دا، کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەک بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەسەرۆکی ئەرکان راگەیاند و کۆڵۆنێڵ ماکێنزی، وەک شوێنگرەوەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ناساند.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ ماکێنزی وەک بەرپرسی نوێی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی هەموو هاوکاریەکی دەربڕی. هاوکات ستایشی ئه‌رك و کارەکانی ماوه‌ی رابردووی كۆڵۆنێڵ جیم هەنتەری کرد، كه ماندوو نه‌ناسانه و له‌خۆبردووانه كاری بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی چاكسازی لە وه‌زاره‌ت كردووه.
سەرۆکی ئەرکانی رایگەیاند:'' له بیر‌و هزری پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستاندا بۆ هەمیشە بە زیندووی ده‌مێنیته‌وه و ئه‌و ڕاوێژەی پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەی کردوە له یادی ناكه‌ین.''
سەرۆکی ئەرکان، سوپاسی تیمی ڕاوێژکارانی ئوسترالیاشی لە هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی دژی داعش کرد له هه‌ماهه‌نگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا و دووپاتیشی كرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر بەهێزکردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێویسته هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچه‌كه فراوانتر بكرێت.
كۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، له‌ماوه‌ی رابردوو، وه‌ك بەرپرسی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان كاری گرنگ و پر بایەخی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی پێشمه‌رگه و گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی چاكسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کردوە و لەلایەن سەرۆکی ئەرکانەوە وەک نیشاندانی سۆز و وەفای پێشمەرگە و گەیاندنی پەیامی دۆستانەی گەڵی کوردستان دیاری ڕێزلێنانی وەزارەتی پێشمەرگەی پێبەخشرا.