Skip to the content

بەسەرپەرشتیی سەرۆکی ئەرکان هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ لیژنە هاوبەشەکان کرا

ڕۆژی ٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتیی فەریق روکن عیسا عوزێر و ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی، کۆبوونەوەیەک لەبارەی هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ لیژنەی پلان و پڕۆگرامی داراییی بودجە و لیژنەی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە جێگرانی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەرانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و کۆڵۆنێڵ جیم هانتر، بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و ژمارەیەک لە بەرێوەبەر و بەرپرسانی بەرێوەبەرایەتییە گشتیەکانی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە پرسی چاکسازی و بودجەی چوار ساڵی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە و بایۆمەتریی پێشمەرگە و بابەتە داراییەکانی تری وەزارەت، لەوبارەیەوە چەند سەرنج و پێشنیارێک لەپێناو چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان خرایە ڕوو، دواتر گفتوگۆی پێویستی لەبارەوە کرا.