Skip to the content

بەڕێوبەرایەتیی گەیاندن کۆتاییی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هێنا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گەیاندنی سەربازی کە ساڵانە بە پێی بەرنامە و پلانی تایبەت بە مەبەستی پێگەیاندنی ئەفسەر و کارمەندانی هێزی پێشمەرگە دەیان خولی جۆراوجۆر دەکاتەوە، ڕۆژی ٣١ى ئابی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی عەمید کامەران محەمەد شەریف، جێگری بەڕێوبەری گەیاندن و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتییەکە، بەشی مەشق وڕاهێنانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گەیاندن، لە ڕێوڕەسمێکدا کۆتاییی بە خولی سێیەمی  مەشق و ڕاهێنانی کارمەندان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ هێنا.

لەم خولەدا ژمارەیەک لە کارمەندانی سەرۆکایەتیی ئەرکان و لیواکانی ١٩٫٣٫٢٫١ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا بەشدار بوون و بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق وڕاهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی پێ کرا، لە کۆتاییشدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووان بەخشرا. 

شایانی باسە بەڕێوبەرایەتیی گەیاندن بە پێی خشتەی پەسندکراوی ساڵانەی مەشق لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتیی مەشقی سەربازی،  لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەران و کارمەندانی بواری گەیاندن و دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی گەیاندن لە یەکە جیاوازەکانی وەزارەت، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامی بەم جۆرە خولانە دەدات.