بەڕێوبەری کاروباری پزیشکی پێشوازی لە ڕاوێژکاری نووسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد
![](/media/22431/img_1153.jpeg?center=0.33566433566433568,0.46913580246913578&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133401269120000000)
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، مێجە دنیس شۆن ڕاوێژکار لە نووسینگەی هاریکاری ئاسایشی عێراق لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە عێراق، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی کرد و لە لایەن د.رەزا ئیسماعیل سنیار بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی گشتی و جێگری بەرێوەبەر و کۆمەڵێک لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی پێشوازی لێکرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، چەندین تەوەر وبەرنامە بۆزیاتر خزمەتکردنی تەندروستی پێشمەرگە و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و پیشەیی یەکە پزیشکیەکانی لیواکان و یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە خرایە بەرباس.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی سوپاسی هەوڵ وپشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت وڵاتی ئەمریکای بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش کرد و داوای بەردەوامی هاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانانی کرد و ڕایگەیاند: کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێویستی زیاتریان بە هاوکاری هاوپەیمانان هەیە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بواری پزیشکی لە وەزارەتی پێشمەرگە.