Skip to the content

بەڕێوبەری کاروباری پزیشکی پێشوازی لە ڕاوێژکاری نووسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، مێجە دنیس شۆن ڕاوێژکار لە نووسینگەی هاریکاری ئاسایشی عێراق لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە عێراق، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی کرد و لە لایەن د.رەزا ئیسماعیل سنیار بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی گشتی و جێگری بەرێوەبەر و کۆمەڵێک لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی پێشوازی لێکرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، چەندین تەوەر وبەرنامە بۆزیاتر خزمەتکردنی تەندروستی پێشمەرگە و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و پیشەیی یەکە پزیشکیەکانی لیواکان و یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە خرایە بەرباس.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی  سوپاسی هەوڵ وپشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت وڵاتی ئەمریکای بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش کرد و داوای بەردەوامی هاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانانی کرد و ڕایگەیاند: کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێویستی زیاتریان بە هاوکاری هاوپەیمانان هەیە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بواری پزیشکی لە وەزارەتی پێشمەرگە.