Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی پشکنینی لەناکاویان بۆ لیواکانی ٧ و ١٠ی پیادە کرد

ڕۆژانی ١٨ و ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، پشکنینێکی لەناکاویان بۆ لیواکانی ٧ و ١٠ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
 
لیژنەکە بە سەرپەرشتیی عەمید روکن فەرهاد رەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی و بەشداریی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز بوو. 

پێشووتر پشکنینی فێرکارییان بۆ تەواوی بەشەکانی هەردووک لیواکە کردبوو، کە تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکان دابوو، ئەم پشکنینە لەناکاوەش، وەک هەڵسەنگاندنێک بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی ئەو دوو لیوایە کرا، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لە لایەن بەشەکانی لیواکان تا چەند جێبەجێ کراون.