Skip to the content

بەڕێوەبەری چاکسازی پێشوازی لە تیمی راوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۲۳، لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق, بەڕێوەبەری چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ڤۆلکەر توماس، ڕاوێژکاری سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و تیمی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، بەڕێوەبەری چاکسازی دوایین بەرەوپێشچونەکانی پڕۆسەی ریفۆرمی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی خستەروو، هاوکات پاڵپشتیەکانی ئەڵمانیای بۆ تیم و ستافەکانی چاکسازی لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەرزنرخاند.

لە لایەن خۆیەوە کۆڵۆنێڵ ڤۆلکەر توماس، جەختی لە سەر ژمارەیەک پرۆژە کردەوە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خراوەتەڕوو، لەوانە پرۆژەی ئەفسەرانی پۆل کە گرنگیەکەی بۆ داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە دەردەکەوێت و ئەو خول و پێداویستییانەی گرنگن بۆ بونیاتنانی فێرگەیەکی ئەفسەرانی پۆل لە داهاتوودا و شێوازی مەشق وراهێنانیان.

هەروەها باس لە گرنگی پێشکەوتنەکانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە کرا کە لە ئێستادا بە شێوازێکی باشتر خزمەت بە پێشمەرگە دەکات و بەم دواییە چەند نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی تێدا ئەنجامدراوە.

لە کۆتایی ئەو دیدارەدا، چەند پێشنیار و بۆچون بۆ بەهێزکردنی کۆرسەکانی زمانی ئەڵمانی لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمان بۆ ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەت خرایە بەرباس بە تایبەت بۆ خوێندن لە خولەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و دەرەوەی کوردستان.