Skip to the content

خولی فۆتۆگرافی بۆ کارمەندانی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای ٢٢ـی پیادە بەڕێوە چوو

ڕۆژی ١٨ـی ئەیلوولی٢٠٢٣، خولێکی پەرەپێدانی فۆتۆگرافی، بۆ کارمەندانی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای ٢٢ـی پیادە کۆتایی هات.

خولەکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، تیایدا ژمارەیەک لە کارمەندانی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی سەرجەم یەکەکانی سەر بە لیوای٢٢ی پیادە بەشدار بوون و وانەی تایبەت بە پەرەپێدانی میدیا و هێڵە گشتییەکانی کامێرا و هونەرەکانی وێنەگرتن، کە بە پشتبەستن بە پاکێجی میدیای سەربازی ڕێک خرابوو، تیادا تەکنیکەکانی وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی وێنە و ڤیدیۆ، بەھا و ڕەگەزەکانی هەواڵ، ئامادەکردنی ڕێوڕەسمی پرۆتۆکۆڵی، بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی، لە لایەن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای٢٢ـی پیادەوە پێشکەش کران. دوای تەوابوونی خولەکە، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.