Skip to the content

دوو خولی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە کۆتاییان هات

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، رۆژی ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی، بە سەرپەرشتی تیمی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان، دوو خولی مەشق و راهێنان بۆ بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوای ١١ی پیادە کۆتاییهات.

خولەکان بریتیی بوون لە خولی تەبابە و خولی دانانی بازگەکان، کە تیایدا بەشێک لە پێشمەرگەکانی بارەگای لیوای ١١ی پیادە و فەوجەکانی ١ و ٢ و ٣ی لیواکە بەشداربوون، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوون.

تیمی مەشق و راهێنانی هێزەکانی ئیتالیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیماناندا لە هەرێمی کوردستان، مەشق و راهێنانیان بە بەشداربووانی هەردووک خولەکە دەکرا.