Skip to the content

سیمیناری یاسای ناکۆکیی چەکداری بۆ لیواکانی ١٠ و ١٥ی پیادە بەڕێوە چوو

لە درێژەی کار و چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتیمانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور، ڕۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، لە بارەگای لیوای ١٥ی پیادە، سیمیناری یاسای ناکۆکیی چەکداری، بۆ بەشی هۆشیاریی لیواکانی ١٠ و ١٥ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لە سیمینارەکەدا، تیمی کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی سەبارەت بە مێژووی دروستبوون و ناساندنی کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور و ڕۆڵ و ئەرکیان، لە ناکۆکییە چەکدارییەکان و جێبەجێکردنی یاساکانی جەنگ لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا پێشکەش کرد.

دواتر لە درێژەی سیمینارەکەدا، یاسای ناکۆکیی چەکداری و چۆنیەتیی دروستبوونی یاساکانی جەنگ و ئەرکەکانی سەرباز لە کاتی شەڕ و ناکۆکییە چەکدارییەکان و پاراستنی خەڵکی سڤیل و پابەندبوون بە یاسا مرۆییەکان لەوکاتەدا، بۆ بەشداربووان ڕوون کرانەوە.