سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ئەمڕۆ ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣ فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریکرد.
لەو دیدارەدا، بابەتە جێگا بایەخەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێم خرانە بەرباس وگفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، پرسی چاكسازی لهوهزارهتی پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پڕۆسهیه، هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه بهشێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون و ههردوولا بهگرنگییهوه لهو بابەتانەیان ڕووانی.
لەکۆتایی دیداری نێوانیان دا، دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە و سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو لەمبارەیەوەش ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا لەهاوکاری و هەماهەنگی کردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان بەئامانجی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا.