Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد. 

لە دیدارێکدا، بابەتە  هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێم خرانە بەرباس وگفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، مەشق و ڕاهێنانی جیاواز و پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون و هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه‌ له‌و پڕۆسه‌یان ڕووانی. 

لەکۆتایی دیداری نێوانیان دا، دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە و سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو هاوکات ئامادەیی وەزارەتیشی نیشاندا لەهاوکاری و هەماهەنگی کردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان بەئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی.