Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریی چالاکیی نێودەوڵەتیی وەرزشی ئاسمانیی کرد

ڕۆژی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە پێک هاتبوون لە دادوەر کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی دادگای سەربازیی یەک و عەمید ڕوکن علمی مزووری، عەمید ئەحمەد غازی، عەمید ئەنوەر محەمەد، ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە فەرمی بەشداریی دەستپێکردنی گەورەترین چالاکیی نێودەوڵەتیی وەرزشی ئاسمانییان لە وڵاتی فەرەنسا کرد.

چالاکیی وەرزشی ئاسمانی، گەورەترین چالاکیی نێودەوڵەتییە و ساڵانە بە بەشداریی زۆربەی وڵاتانی جیهان لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت و ئەم ساڵ بە فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بانگهێشت کرابوو، تێیدا پێشمەرگە هەڵۆکان دیاریی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێشکەش بە سەرپەرشتیاری ڕێکخەرانی چالاکییەکە کرد و ئەوانیش بە خۆشحاڵییەوە خۆشەویستیی خۆیان بۆ ئازایەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و ئومێدیان خواست بەردەوامی بدرێت بە پێشخستنی وەرزشی ئاسمانی و  پەڕەشووتەوانی لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

بڕیار وایە ئەم چالاكییە نێودەوڵەتییە تا چەند ڕۆژێكی تر لە نمایشە ئاسمانییەكانی بەردەوام بێت و چەندین چالاكیی جۆراوجۆری تێدا بکرێت.