Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولێکی پێشکەوتوو کۆتایی هات

ڕۆژی ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، خولێکی مەشق و راهێنانی پێشکەوتوو بۆ فەوجی ٣ی لیوای ٤ی پیادە کۆتایی هات. کە لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشقیی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.

خولەکە ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا تەواوی ئەفسەر و کارمەند و پێشمەرگەکانی فەوجی ٣ی لیوای ٤ی پیادە بەشداربوون.
ئامانج لە خولەکە بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی و ئاستی زانستی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگەیە. لەماوەی خولەکەدا بەشداربووان بەشێوەی پڕاکتیکی و تیۆری، لەسەر بنەمای زانستی سەربازی سەردەمیانە مەشق و ڕاهێنانیان پێکرا.