Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنانی پێشکەوتوو هات

ڕۆژی پێنجشەممە ۲٨ی ئەیلولی ۲۰۲۳، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک خولی پێشکەوتوو بۆ فەوجی ۳ی لیوای ۱۷ی پیادە کۆتایی هات.
کە لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشقیی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵی ۲۰۲۳ بوو.

لە خولەکەدا تەواوی ئەفسەر و کارمەند و پێشمەرگەکانی فەوجی ٣ی لیوای ١٧ی پیادە بەشداربوون و ماوەی شەش هەفتە بە شێوەی پراکتیکی و تیۆری مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا، و ئامانج لەم مەشق و ڕاهێنانانە، بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی و زانستی سەربازی و دیسپلینی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگەیە.