Skip to the content

لە میرەی گشتی چوار خولی جۆراوجۆر کۆتایی هاتن

ڕۆژی ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری میرەی گشتی، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی چوار خولی جۆراوجۆر بەڕێوە چوو.

لە خولەکاندا ٤٦ ئەفسەر و پێشمەرگە لە بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی، لیوای ٧ی پیادە، لیوای ١٠ی پیادە، لیوای ١١ی پیادە، لیوای ١٤ی پیادە بەشدار بوون، تیایدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر بابەتەکان کرد.

شایانی باسە خولەکان بریتی بوون لە خولی لۆجستی، خولی فیتەری، خولی کۆگاکردن و خولی مەشق و ڕاهێنان لەسەر چەند جۆرێکی چەک.