Skip to the content

مەشق و ڕاهێنانەکان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوامیان هەیە

ڕۆژی ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بەئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و بەرپڕسی بەشی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، لەمیرەی گشتی ڕێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی ڕاهێنان لەسەر چەند جۆرێکی چەک و تەقەمەنی بەڕێوەچوو.

 لەو خولەدا، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیواکانی ١٢و١٤ی پیادەی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەیەکی پراکتیکی و زانستی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆری چەکەکان و شێوازی هەڵگرتن و کۆگاکردنی جۆرە جیاوازەکانی تەقەمەنی و کەل وپەلە یەدەگەکان پێکرا.

ئەم جۆرە خولانە لەچوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەت لە رێگەی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی بە هاوکاری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت بۆ ئەوەی پێشمەرگە ئەزموون و شارەزایی زیاتر لەسەر ئامێر و چەک و تەقەمەنی سەردەم وەربگرێت.