پشکنینی لەناکاو بۆ لیواکانی ١٥ و ١٨ی پیادە کرا
![](/media/22003/41790deb-8507-4bfc-ba08-05c850ccefec.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133385417220000000)
ڕۆژانی ٥ و ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی، پشکنینێکی لەناکاویان بۆ لیواکانی ١٥ و ١٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لیژنەکە بە سەرپەرشتیی عەمید روکن فەرهاد رەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتی و بەشداریی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر بوو، لە چەند بەشێکی جیاواز، پێشووتر پشکنینی فێرکارییان بۆ تەواوی بەشەکانی لیواکە ئەنجام دابوو، کە تیایدا ڕێکار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دابوو، ئەم پشکنینە لەناکاوەش، وەک هەڵسەنگاندنێک بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی ئەو دوو لیوایە کرا، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکان تا چەند جێبەجێ کراون.